بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی کە ئەنکەرە ناتوانێت هەڕەشەکانی ئەمریکا لە دژی سعوودیە بە هۆی بڕیارەکەی کۆمەڵەی وڵاتانی ئۆپێک پڵەسەوە قبووڵ بکات.
ناوبراو وتی: دەبینین کە ئەمریکا بە هۆی بڕیارەکەی ئۆپێک پڵەسەوە هەڕەشە لە سعوودیە دەکات کە ئەمەش بابەتێکی قبووڵنەکراوە.
چاوش ئۆغلۆ وتی: ئەم گوشارخستنە سەر سعوودیە کارێکی درووست نییە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی کە کێشەی نرخی نەوت بە هەڕەشەکردن لە سەر وڵاتێکی دیکە (سعوودیە) چارەسەر ناکرێت.
مەولود چاوش ئۆغلۆ بەرامبەر بە ئەمریکا وتی کە ئەگەر دەتانەوێت نرخی نەوت دابەزێت، سزاکانی ئێران هەڵبگرن./.