بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئۆسامە حەمدان لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس وتی کە ئەگەر ئێمە هەوڵی خۆڕاگری لە بەرامبەر دوژمن دەدەین دەبێت بۆ یەکڕیزی و یەکخستنەوەی تواناکانی گەلەکەمان هەوڵ بدەین.
ناوبراو وتی کە هەوڵ دەدەین هاوپەیمانییەک لە ناوچەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی پێک بێنین.
حەمدان بە ئاماژە بە چاوپێکەوتنی شاندێکی بزوتنەوەی حەماس لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا، وتی کە پەیوەندییەکانی حەماس و سوریا لە قۆناغی داهاتوو بەهێزتر و تەواوتر دەبێت.
وتیشی کە لە قۆناغێکی مێژووییداین و دەتوانین دەسکەوتی زیاتر مسۆگەر بکەین./.