بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیز ترەس کە کەمتر لە دوو مانگە بووەتە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، بە هۆی توڕەبوونی زۆربەی خەڵک لە کار و پلانە ئابورییەکانی، دەستی لە کار کێشایەوە.
ترەس ڕایگەیاند کە نامەی دەست لە کار کێشانەوەی داوەتە پاشای بەریتانیا و تا هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ بۆ پارتی پارێزگاران ئەرکەکانی ئەنجام دەدات.
ناوبراو وتی کە پارتی پارێزگاران لە ماوەی یەک هەفتەدا سەرۆکی نوێ هەڵدەبژێرێت.
لیز ترەس چوارەم سەرۆک وەزیرانی بەریتانیایە کە لە شەش ساڵی ڕابردوو بە هۆی ناکۆکییە ناوخۆییەکانەوە واز لە پۆستەکەی دێنێت./.