بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا محەممەد پاکپور ڕایگەیاند: ئاسایش و سەقامگیری و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان، یەکەمایەتی و هێڵی سووری ئێمەیە و بەڕێوەچوونی نمایشە سەربازییەکەی سوپا پیشاندەری ئەمەیە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە نمایشە سەربازییەکەی هێزی وشکانی سوپای پاسداران ماوەی دە ڕۆژە کە بەڕێوە دەچێت.
لیوا پاکپور وتی: لە ناوچەی کەنداوی فارس پرسی دابینکردنی وزەی وڵات گرنگییەکی تایبەتی هەیە و بەم هۆیەوە ساڵانە لەو ناوچەیەش چەندین نمایشی سەربازی بەڕێوە دەبەین.
ناوبراو وتی: دوژمنی زایۆنیستی لە چوارچێوەی کۆمپانیا جیاجیاکاندا هاتووەتە چەندین وڵاتی دراوسێ لە سنورەکانی باکوری ئێران و بە دڵنیاییەوە موڵەتی ئەوە نادەین ئەم ڕژێمە تاوانبارە لە سنورەکانی ئێمەدا بنکەی هەبێت./.