بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی درەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێراندا هاتووە کە بە هۆی سیاسەتی دوژمنکارانەی حکومەتی بەریتانیا لە دژی گەلی ئێران و پاڵپشتی لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە، چەند کەس و دامەزراوەیەکی ئەو وڵاتە کەوتوونەتە ڕیزی سزا و گەمارۆکانەوە.
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە کە ئەم بڕیارە بە هۆی پاڵپشتی هەندێک کەس و دامەزراوەی بەریتانی لە تیرۆریزم و گرووپە تیرۆریستییەکان، هاندان بۆ ئەنجامدانی کردەوە تیرۆریستییەکان، توندووتیژی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ دەرکراوە.
ناوئ ئەو کەس و دامەزراوانە بریتین لە:
ناوەندی نیشتمانیی ئاسایشی ئەلیکترۆنیی بەریتانیا.
سەنتەری پەیوەندییەکانی حکومەتی بەریتانیا (GCHQ).
کۆمپانیاکانی وڵانت میدیا، گلۆباڵ میدیا، دی ئێم ئەی میدیا، بی بی سی فارسی و ئێران ئینتەرناشناڵ وەک کەناڵەکانی سەر بەوان.
Tom Tugendhat جێگری وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بۆ کاروباری ئەمنی.
Don Mackinnon فەرماندەی سەربازیی بەریتانیا لە کەنداوی فارس.
Steve McCabe سەرۆکی گرووپی دۆستایەتی ڕژێمی زایۆنیستی لە پارتی کرێکاران لە پەرلەمانی بەریتانیا.
Stephen Crabb سەرۆکی گرووپی دۆستایەتی ڕژێمی زایۆنیستی لە پارتی پارێزگاران لە پەرلەمانی بەریتانیا.
General Mark Carleton-Smith سەرۆک ئەرکانی پێشووی هێزە چەکدارەکانی بەریتانیا لە کاتی تیرۆری شەهید سولێمانی.
و چەند ناوێکی دیکە …………….
بەیاننامەکە ڕایگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای دەرکردنی ئەم بڕیارە، حکومەتی بەریتانیا لە پاڵپشتیکردنی تیرۆریستان و پێشێلکارانی مافی مرۆڤ کە لە خاکی ئەم وڵاتەوە کاروباری ڕێکخستنی ئاژاوەگێڕییەکان و کردەوە تیرۆریستییەکان لە ئێران جێبەجێ دەکەن، بە بەرپرسیار دەزانێت./.