بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە 19 ی تشرینی یەکەمی 2022 لە وەڵامی پەیوەندییەکی تەلەفوونیی ئاندژی دۆدا سەرۆک کۆماری پۆڵەندا، پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەر دوو لایەنی شەڕی ئەورووپای بە بەهێز و مێژوویی ناو برد و وێڕای ڕەتکردنەوەی هەندێک بانگەشە و پڕوپاگەندە سەبارەت بە ئێران، بە پیشاندەری سیاسەتی دوژمنکارانەی وڵاتانی ڕۆژئاوا بە تایبەت ئەمریکا لە بەرامبەر ئێران ناو برد و وتی کە هەڵوێستی نەگۆڕی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتای شەڕی ئەورووپاوە دژایەتی هەر شەڕ و پێکدادانێک بووە.
ناوبراو بە ئاماژە بە شەڕی 8 ساڵە و ئەو زیانەی لە لایەن سەدامەوە بە پاڵپشتی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بەر ئێران کەوت، وتی: هیچ وڵاتێک هێندەی ئێران دژایەتی شەڕی نەکردووە و هەر بۆیە ئامادەیی ئەوەی هەیە کە لە سەرجەم تواناکانی خۆی بە تایبەت لە بواری دیپلۆماسی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ئەورووپا بەکار دێنێت.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی میوانداری ئێرانی لە پەنابەرانی پۆڵەندیی شەڕی دووەمی جیهانی بە یەکێک لە قۆناغە مێژووییەکانی پەیوەندییەکانی گەلانی هەر دوو وڵات ناو برد و وتی: لە هەلومەرجی ئێستادا تاران و وارشۆ دەبێت بە ڕێکاری گونجاو هەوڵی بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکان بدەن./.