بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پسپۆڕانی بواری تەندرووستی و پزیشکانی پەیوەندیدار دیارترین هۆکارەکانی توشبوونی ژنانیان بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک باس کردووە کە لە درێژەدا ئاماژەیان پێدراوە:
تەمەن یەکێک لە هۆکارەکانە بە تایبەت ئەگەر لە سەروی 55 ساڵەوە بێت.
جگەرە کێشان و بابەتە دوکەڵەکان.
قەڵەوی و وەرزش نەکردن.
بۆماوەیی کەسێکی نزیک لە خێزانی توشبووەکە لە ڕابردوودا تووشی هەمان نەخۆشی بووبێت.
زۆربەکارهێنانی حەبی ڕێگری لە دووگیانی.
زیادەڕۆیی لە خواردنی مادە کحولییەکان.
بەرکەوتنی تیشکە مەترسیدارەکان.
زوو کەوتنە سوڕی مانگانە لە تەمەنی کەمدا.
ئەو ژنانەی دەرمانی هۆڕمون بەکار دێنن.
درەنگ منداڵبوون./.