بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە ئاژانسی فەرمی سوریا (سانا)، هێزە داگیرکارەکانی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە 17 ی تشرینی یەکەم 92 بارهەڵگر نەوت و گەنمی ئەم وڵاتەیان بە تاڵان برد و لە ڕێگای نایاساییەوە بە هاوکاری میلیشیا کوردییەکانی سوریا بۆ هەرێمی کوردستان گواستراوەتەوە.
سەرچاوە خۆجێیەکان لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەسەکە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایانگەیاندووە کە 34 بارهەڵگری سەر بە هێزە داگیرکارەکانی ئەمریکا نەوت و گەنمی ئەم وڵاتەیان لە کێڵگەکانی جزیرە بەرەو هەرێمی کوردستان بردووە.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە کاروانێکی دیکە بە 58 بارهەڵگرەوە لە ڕێگای خاڵی سنوری مەحمودییە گەیشتووەتە عێراق.
بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی سوریا، ڕۆژانە 70 هەزار بەرمیل نەوتی ئەم وڵاتە لە لایەن هێزەکانی ئەمریکا و بەکرێگیراوەکانی ئەوانەوە تاڵان دەکرێت.
ئەمریکا لە ماوەی یەک دەیە شەڕی سەپێندراوی دژ بە سوریا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و داعش پاڵپشتی لە میلیشیا کوردییەکان دەکات و ناوچەکانی دەوڵەمەند بە نەوتی سوریای داگیر کردووە.
دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا بە ڕاشکاوانە ڕایگەیاندبوو کە بوونی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە سوریا بە هۆی بیرە نەوتییەکانەوەیە./.