بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەمید نوری جەبر بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دانەوێڵەی عێراق ڕایگەیاند کە پاشەکەوتی گەنمی ئەم وڵاتە تا ئێستا تەواو نەبووە و بەردەوام دەدرێتە هاووڵاتیان.
ناوبراو وتی کە عێراق لە ماوەی 3 ساڵی ڕابردوو 5 ملیۆن تەن گەنمی هەبووە.
ئەو بەرپرسە عێراقییە وتی کە ئەمساڵ 2 ملیۆن و 200 هەزار تەن گەنم وەرگیراوە کە پێداویستییەکانی ساڵی داهاتوو پڕ ناکاتەوە.
وتیشی کە حکومەت دەبێت بۆ ساڵی 2023 بڕی 5 ملیۆن تەن گەنم هاوردە بکات./.