بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەدەستهێنانی ئاوی گوێز زۆر ئاسانە، شەوان کاکڵی یەک گوێز بکەرە ناو پەرداخێک ئاو تا بەیانی بمێنێتەوە و پاشان بیخۆرەوە.
پسپۆڕانی خۆراک ئاماژەیان بەوە داوە کە ئاوی گوێز چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندرووستی جەستە هەیە.
ئاوی گوێز بۆ نەرمبوون و زیندوبوونی پێست بەسوودە و بۆ لابردنی زیپکە و خاڵە ڕەشەکانی سەر پێست و دەمووچاو سوودی هەیە.
هاوکارێکی باشی سیستەمی هەرسکردنە و ڕێگری لە قەبزبوون و غازات دەکات.
یارمەتی دابەزینی کێش دەدات، بە هۆی ئەوەی کە پێکهاتەکەی دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ئەوەش دەبێتە هۆی سووتاندنی چەوری جەستە.
بۆ دایکانی دووگیان و شیردەر زۆر بەسوودە و لە کاتی دووگیانی ڕێگری لە زیادبوونی کێش دەکات و چەندین ڤیتامینی تێدایە.
یەک پەرداخ ئاوی گوێز هاوکار دەبێت بۆ خەوێکی باش.
دەبێتە هۆی هاوسەنگکردنی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ، مێشک چالاک دەکات و مەترسی توشبوون بە زەهایمەر کەم دەکاتەوە./.