بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موحسین ڕەزایی جێگری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری ئابوری لە سەردانەکەیدا بۆ دەوحە لە گەڵ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر کۆبووە.
ڕەزایی وتی: بە فەرمانی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێناو جێبەجێکردنی تەواوی ڕێکەوتنەکان، هیچ سنورێک بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکان لە گەڵ قەتەر بوونی نییە.
جێگری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانی و ئابورییەکان لە نێوان هەر دوو وڵات وتی: بەستێنی زۆر بۆ پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕەکان لە نێوان ئێران و قەتەر لە بەشە جیاجیاکاندا هەیە و دەکرێت بە چارەسەرکردنی کێشە و بەربەستەکان ئەم ئامانجە مسۆگەر ببێت.
موحسین ڕەزایی هیوای بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی مۆندیالی 2022 ی تۆپی پێی بۆ قەتەر خواست و وتی کە کۆماری ئیسلامی ئێران وەک هەمیشە ئامادەیە هەر هاوکارییەکی پێویست لەم بوارەدا پێشکەش بە دۆستانی قەتەری بکات./.