جام کوردی | JAMEKURDI
هه‌ینی, حوزه‌یران 20, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home جیهان ئاسیا

فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران: ڕژێمی سعوودیە ئاگادار بێت و میدیاکانی کۆنتڕۆڵ بکات

جام کوردی – فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە پیلانگێڕی میدیایی ڕژێمی سعوودیە، هۆشداریی دایە دەسەڵاتدارانی ئەو ڕژێمە و وتی: ئاگاتان لە هەڵسووکەوتی خۆتان بێت و میدیاکانتان کۆنتڕۆڵ بکەن، بە پێچەوانەی ئەمەش دووکەڵەکەی بە چاوی ئێوەدا دەڕوات. ئێمە دوایین ئاگادارکردنەوەمان داوەتە ئێوە.

تشرینی یه‌كه‌م 17, 2022
in ئاسیا, جیهان, سیاسی, هەڵبژاردەی سەرنووسەر
A A
0

RelatedPosts

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕۆژی دووشەممە 17 ی تشرینی یەکەمی 2022 لە میانەی بەشداریی لە مانۆڕە سەربازییەکەی سوپا لە باکوری ڕۆژئاوای ئێران، وتی: ئێران وڵاتێکی سەقامگیرە و ئاسایشی سنورەکانی پارێزراوە و پەیامی ئەوەمان بۆ وڵاتانی دراوسێ هەیە کە سیاسەتی ئێمە لە گەڵ دراوسێکان دۆستایەتی و برایەتییە، ئەگەر دراوسێکان و لایەنەکانی دیکە بیانەوێت لە دژی گەلی ئێران پیلانگێڕی بکەن سیاسەتی ئێمەش تووشی گۆڕانکاری دەبێت.

وڵاتانی دراوسێ کێشەکانیان لە ڕێگای وتووێژەوە چارەسەر بکەن

ناوبراو وتی: تا کاتێک کە هەر وڵات و هێزێک لە گەڵ ئێمە لە پەیوەندی و هاوکاری درووستی سیاسی، ئابوری و ئەمنیدا بێت، ئێمە لە گەڵ ئەو دۆست و برادەرین. ئەوەشمان دەوێت کە دراوسێکانی ئێمە کێشەکانیان لە ڕێگای وتووێژ و سیاسییەوە چارەسەر بکەن و پەنا بۆ کردەوەی سەربازی نەبەن، لە بەر ئەوەی کە هەموومان لەم ناوچەیە بەرژەوەندیمان هەیە و هەندێک کات ئەگەر گۆڕانکارییەکی بچووک لە گۆشەیەک لە ناوچەکە ڕوو دەدات، بە دڵنیاییەوە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئێمە دەکەوێتە مەترسییەوە و لەو کاتەدا ئێمە بێلایەن نابین و بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی خۆمان دەکەین، بەڵام پەیامی ئێمە بۆ دراوسێکان ئەوەیە کە لە ڕێگای وتووێژەوە کێشەکان چارەسەر بکەن. ئێمە بەرگری لە ئاسایش، بەرژەوەندی و سنورەکانمان دەکەین و ئەمەش بنەمایەکی گرنگە بۆمان. هێڵی سووری ئێمە ئەوەیە کە شتێک نەگۆڕێت و هەموو شتێک لە سەر بنەمای پاراستنی مافی سەروەری و بە فەرمی ناسینین یەکپارچەیی خاکی وڵاتانی دراوسێ بێت. لۆژیکی سیاسی، یاسایی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیش هەر ئەمە دەڵێت.

وڵاتانی دراوسێ ئاگاداری پیلانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بن

فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: لە بەشێک لە وڵاتانی دراوسێی باشور، ڕۆژئاوا و باکوری ئێمە زایۆنیستەکان شوێن پێی خۆیان کردووەتەوە و ڕەنگە دراوسێکان بڵێن کە بوونی زایۆنیستەکان کێشەیەکی بۆ ئاسایشی ئێمە نییە بەڵام ڕژێمی زایۆنیستی لە بنەڕەتدا بۆ پیلانگێڕی و ئاژاوەگێڕی درووست کراوە. ئامۆژگاری وڵاتانی دراوسێ دەکەین کە ڕێگری لە هاتنی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ وڵاتانی ئیسلامی بکەن، لە بەر ئەوەی کە ئەو ڕژێمە تەنیا هەوڵی ئاژاوەگێڕی لە وڵاتانی ئیسلامی و ناوچەکە دەدات.

ڕژێمی سعوودیە کۆنتڕۆڵی میدیاکانی بکات

حوسێن سەلامی لە درێژەدا هۆشداریی دایە ڕژێمی سعوودیە و وتی: ئامۆژگارییەکی ڕژێمی سعوودیە و دەسەڵاتدارەکانی دەکەین کە ئاگایان لە هەڵسووکەوتی میدیاکانی خۆیان و ئەوانەی بێت کە بە پارەی ئەوان هەوڵی هاندانی گەنجانی ئێمە دەدەن، هۆشداری دەدەین کە میدیاکانتان کۆنتڕۆڵ بکەن و بە پێچەوانەی ئەمەش دووکەڵەکەی دەچێتە چاوی خۆتان. ئێمە دوایین ئاگادارکردنەوە دەدەینە ئێوە، ئێوە لە ڕێگای میدیاکانەوە لە کاروباری ناوخۆیی ئێمە دەستێوەردان دەکەن، بەڵام بزانن خاڵی لاوازتان هەیە، ئێمە بە ئێوەی دەڵێن ئاگادار بن./.

Previous Post

کێشە و بەربەستەکانی بەردەم سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق

Next Post

هەنگاوی داهاتووی ئەمریکا و سەدر لە بەرامبەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق چۆن دەبێت؟

RelatedPosts

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە
ئاسیا

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025
گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت
ئاسیا

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی
ئاسیا

ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی

حوزه‌یران 6, 2025
کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە
ئاسیا

کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات
ئاسیا

ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات

حوزه‌یران 6, 2025
نەتەوە یەکگرتووەکان: لە سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 640 هەزار فەڵەستینی لە غەززە ئاوارەبوونەتەوە
ئاسیا

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 640 هەزار فەڵەستینی لە غەززە ئاوارەبوونەتەوە

حوزه‌یران 6, 2025
Next Post
هەنگاوی داهاتووی ئەمریکا و سەدر لە بەرامبەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق چۆن دەبێت؟

هەنگاوی داهاتووی ئەمریکا و سەدر لە بەرامبەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق چۆن دەبێت؟

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020