بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کارل لوتریاخ وەزیری تەندرووستی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە نەخۆشخانەکانی ئەم وڵاتە لە هەلومەرجێکی تایبەتدان و ئەگەر بەپەلە ئاوڕیان لێ نەدرێتەوە، دادەخرێن.
ناوبراو وتی کە کەمبوونی سووتەمەنی هەڕەشەی جیدیی لە سەر نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا داناوە.
سزادانی ڕووسیا لە لایەن ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاواوە بووە هۆی ئەوەی کە ئەم وڵاتە پەنا بۆ هەنگاوی ڕوبەڕوبونەوە ببات و ئەمەش قەیرانی وزەی لە وڵاتانی ئەورووپی بە دواوە بووە./.