بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چاوپێکەوتنی محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران و لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری نوێی عێراق بەڕێوەچوو و بووە یەکەم چاوپێکەوتنی باڵیۆزێک لە گەڵ ناوبراو.
باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو چاوپێکەوتنەدا پیرۆزبایی لە لەتیف ڕەشید کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری نوێی عێراق و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
هەر دوو لا لەو چاوپێکەوتنەدا سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چۆنیەتی پەرەپێدانی بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد و جەختیان لە سەر پتەوکردنی هاوکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەر دوو وڵاتی دراوسێ کردەوە./.