بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جیک سالیوان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕایگەیاند کە واشنتن پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی لە گەڵ ڕیاز دەکات و سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە میانەی کۆبوونەوەی لوتکەی گرووپی 20 لە ئەندونیزیا لە گەڵ محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە کۆنابێتەوە.
سالیوان وتی کە لە پاش هاوکارییەکانی سعوودیە لە گەڵ ڕووسیا، جۆبایدن پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی لە گەڵ سعوودیە دەکات.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی فرۆشتنی چەک و سنوردارکردنی هاوکارییە ئەمنییەکان لە گەڵ سعوودیە ڕوبەڕوی گوشاری دیمۆکراتەکان بووەتەوە./.