بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق ڕایگەیاند کە تەواوکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بە پێی دەستوور، پیشاندەری بڕیاری سەرجەم عێراقییە ڕەسەنەکانە.
ناوبراو وتی: ئێمە لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ نزیک بووینەتەوە کە ئەنجامی هەوڵی بەردەوام و جیدیی نوێنەرانە گەلە لە پەرلەمان.
مالیلی وتی: داوا لە حکومەتی داهاتوو دەکەین لە پێناو دابینکردنی کارەبا، خانوو، کار و خزمەتگوزاری هەنگاو بنێت و ئێمەش پاڵپشتیی دەکەین و لە گەڵی دەبین.
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتی کە بە هۆی کەمبوونی خزمەتگوزارییەکانەوە دۆسیەی گرنگ لە پێشی حکومەتی داهاتوودا دەبێت./.