بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاوکات لە گەڵ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری گەورەی ئیسلام (د.خ) و ئیمام جەعفەر سادق (ع)، ئاهەنگی گەورەی پێغەمبەری ئاشتی بە ئامادەبوونی ملیۆنیی تارانییەکان لە گۆڕەپانی وەلیعەسر بەڕێوەچوو.
تارانییەکان درووشمی مردن بۆ ئەمریکا، ئیسرائیل و دوژمنانیان بەرزکردەوە و نەفرەتی خۆیان لە ئاژاوەگێڕان ڕاگەیاند.
لەو ئاهەنگەدا وتارخوێنێکی ئائینی وتی: وەک چۆن کە حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی باسیان کردووە، ئەمە دوایین هەناسەکانی دوژمنە لە دوژمنایەتی لە گەڵ ئێمە و هێماکانی هیوا لە هەر لایەکەوە ڕوون بووەتەوە و شۆڕشی ئیسلامی ئێران گەیشتووەتە بەرهەمی خۆی.
مستەفا کەرەمی وتی: بێگومان کە دوژمنایەتی و ئاژاوەگێڕییەکان ناتوانن ڕێگری لە گەیشتنی ئەم شۆڕشە ئیسلامییە بە ئامانجی کۆتایی بکەن.
ناوبراو هەروەها وتی: پیلانگێڕییەکان ئاشکرایە و دوژمنان بە سەرکردایەتی ئەمریکا هەوڵ دەدەن ئاژاوەگێڕەکان بەو ژمارە کەمەیانەوە بە ناوی گەلی ئێران بناسێنن. گەلی ئێرانیش لە پاڵپشتیکردنی شۆڕشی ئیسلامی بەردەوامن و پیلانی دوژمنان ئەوان لەم ئامانجەی خۆیان پاشگەز ناکاتەوە.
سەرشۆڕی بۆ ئەو میدیانەی بوونەتە ئامرازی دەستی دوژمنانی ئێران. ئەگەر چاوتان هەڵدێت ئەم زەریا خرۆشانەی گەلی ئێرانیش ببینن کە نموونەکەی لە تارانی پایتەختەوە ڕووی داوە.