جام کوردی | JAMEKURDI
شەممە, حوزه‌یران 21, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home جیهان ئاسیا

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: ئێران لە بەرامبەر وڵاتە زلهێزەکان ڕاوەستاوە

جام کوردی – ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کردەوە کە یەکێک لە هۆکارەکانی ئێش و ئازاری گەلانی ئیسلامی، ناکۆکی و دووبەرەکییە لە ئێستادا، ناکۆکیش کە هەبوو کێشە و گرفتی دیکەی بە دواوە دەبێت.

تشرینی یه‌كه‌م 18, 2022
in ئاسیا, ئەمریکا, ئەورووپا, جیهان, سیاسی, هەڵبژاردەی سەرنووسەر
A A
0

RelatedPosts

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاوکات لە گەڵ جێژنی گەورەی مەولود و یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئازیزی ئیسلام (د.خ) و ئیمام سادق (ع)، چاوپێکەوتنی هەر سێ سەرۆکایەتییەکە و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران و میوانانی بەشداربوو لە سی و شەشەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی یەکڕیزی ئیسلامی لە گەڵ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بەڕێوەچوو.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لەو چاوپێکەوتنەدا وتیان: یەکێک لە گەورەترین هۆکارەکانی ئێش و ئازاری جیهانی ئیسلام لە ئێستادا ناکۆکی و دووبەرەکییە. کێشەکە ئەوەیە کە جیایی لە نێوان موسڵماناندا هەیە، کاتێک وا بین خێرخوازی یەکتر نین، تەنانەت هەندێک کات موسڵمانان دەکەونە دژایەتی یەکترەوە، ئەمە ئەنجامی دووبەرەکییە. لێرەشدا قورئان دەڵێت کە کاتێک تەبا نەبن و ناکۆکی هەبێت فەشەل دەبن، فەشەل بە واتای لاوازی. ناکۆکی کە هەبێت بە دڵنیاییەوە لاوازبوونی بە دواوە دەبێت و دەبێتە ئامرزای زاڵبوونی لایەنەکانی دیکە بە سەر کۆمەڵگای ئیسلامیدا، ئەمەیە ئەنجامی دووبەرەکی و ناکۆکی و پێکەوەنەبوون.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: دەبێت بەرەو بەکرداریکردنی هەفتەی یەکڕیزی موسڵمانان هەنگاو بنێین. یەکڕیزی بە واتای چییە؟ مەبەست لە یەکڕیزی تەنیا لە ڕووی مەزهەبییەوە نییە، یان ئەوەی کە ئەم مەزهەب ببێتە ئەوی دیکە، نە بە دڵنیاییەوە وا نییە. یەکگرتوویی جوگرافیش نییە، وەک ئەوەی کە لە دەیەکانی 60 و 70 ی زائینی وڵاتانی عەرەبی پێکەوە یەکگرتنیان ڕاگەیاند کە ئەوەش نەکرا و ناکرێت.

بەڕێزیان ڕایانگەیاند: مەبەست لە یەکڕیزی، یەکڕیزی لە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئۆممەی ئیسلامییە. سەرەتا دەبێت بزانین بەرژەوەندییەکانی موسڵمانان لە کوێیە و لە چیدایە، دواتر گەلان لەم بوارەدا پێکەوە بگەنە ڕێکەوتن، بزانن ئۆممەی ئیسلامی ئەمڕۆ پێویستی بە چییە، لە گەڵ کێ دەبێت دوژمنایەتی بکرێت، یان لە گەڵ کێ دۆستایەتی بکرێت، ئەم سیاسەتە لە میانەی وتووێژ و دانوستانەکاندا ڕێکەوتنی لە سەر بکرێت، مەبەست ئەمەیە، کردەوەی هاوبەش لە بەرامبەر نەخشە و پیلانەکانی ڕەوتی ستەمکاری جیهانی.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: ئەمڕۆ ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر ڕوون دەبێتەوە کە نەخشەی سیاسی جیهان بەرەو گۆڕانکاری دەڕوات، ئەو بابەتی تاک جەمسەری و ملهوڕیی یەک یان دوو هێز شەرعییەتی خۆیی لە دەست داوە، واتە گەلانی جیهان ووشیار بوونەتەوە، سیستەمی تاک جەمسەری ڕەتکراوەتەوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: ئێمە وەک ئۆممەی ئیسلامی، وڵاتانی ئیسلامی و گەلانی ئیسلامی، دەتوانین لەم جیهانە نوێیەدا کە بەرە بەرە دێتە پێشەوە، پێگەیەکی باڵامان هەبێت، دەتوانین ببینە نموونە، وەک پێشەنگ بین، بەڵام بە مەرجێک، مەرجەکەش چییە؟ یەکڕیزی و نەبوونی دووبەرەکی، ڕزگاربوون لە شەڕی پیلانگێڕییەکانی دوژمن، ئەمریکا، زایۆنیستەکان، کۆمپانیاکانی ئەوان، ئەگەر بە کردەوە یەکڕیزی خۆمان لە بەرامبەر دوژمنان بسەلمێنین و ئەم مەرجە بکەینە کردار، دەتوانین ئۆممەی ئیسلامی لە پێگەیەکی باڵای داهاتوودا لە جیهان ببینین.

بەڕێزیان کۆماری ئیسلامی ئێرانیان بە نموونەیەکی بچووک ناو برد و وتیان کە ئێمە لە بەرامبەر زلهێزەکانی جیهان ڕاوەستاوین. ڕۆژگارێک ئەم جیهانە دوو زلهێزی هەبوو، ئەمریکا و یەکێتی سۆڤییەت، سەرەڕای هەموو ناکۆکییەک، ئەوان لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێران هاوڕا بوون، وایان دەزانی کە دەتوانن شۆڕشە ساواکەی ئێران لە ناو ببەن، ئێستا ئەم شۆڕشە بووەتە هێزێکی گەورە، هەڵە دەکات ئەوەی بیر لە لەناوبردنی بکاتەوە، ئێمە ڕاوەستاوین و بەرەوپێش دەڕۆین.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: ئەوانەی کە دژی ئیسلامن نە لە گەڵ شێعە باشن نە لە گەڵ سوننە، من کاتی خۆی باسی شێعەی بەریتانی و سوننەی ئەمریکیم کرد، هەندێک وا تێگەیشتن کە مەبەست لە شێعەی بەریتانی ئەوەیە کە شێعە لەوێ نیشتەجێ بێت، نە، ڕەنگە شێعەی بەریتانی لە وڵاتانی ئیسلامیدا بێت، مەبەست پەیرەوکردنی سیاسەتەکانی بەریتانیایە، واتە شێعە و سوننە لە دژی یەکتر ئاژاوە بنێنەوە، وەک داعش، وەهابییەکان، تەکفیرییەکان، ئەوان ناکۆکی دەنێنەوە و خزمەت بە دوژمن دەکەن.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە کۆتاییدا وتیان کە توندڕۆیی ڕەتدەکرێتەوە، چ لە ناو شێعە بێت، چ لە ناو سوننە بێت، ئەم بیرکردنەوەش دەبێت ببێتە بنەمایەک بۆ یەکگرتن./.

Previous Post

سیاسەتمەدارێکی عێراقی: ڕەوتی سەدر لە یارییەکە کرایە دەرەوە

Next Post

نەتەوە یەکگرتووەکان: هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق پێشهاتێکی ئەرێنییە

RelatedPosts

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە
ئاسیا

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025
گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت
ئاسیا

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی
ئاسیا

ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی

حوزه‌یران 6, 2025
کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە
ئاسیا

کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات
ئاسیا

ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات

حوزه‌یران 6, 2025
نەتەوە یەکگرتووەکان: لە سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 640 هەزار فەڵەستینی لە غەززە ئاوارەبوونەتەوە
ئاسیا

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 640 هەزار فەڵەستینی لە غەززە ئاوارەبوونەتەوە

حوزه‌یران 6, 2025
Next Post
نەتەوە یەکگرتووەکان: هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق پێشهاتێکی ئەرێنییە

نەتەوە یەکگرتووەکان: هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق پێشهاتێکی ئەرێنییە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020