بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ڕۆژی پێنج شەممە 13 ی تشرینی یەکەمی 2022 لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بە بۆنەی هەڵبژاردنی دکتۆر لەتیف ڕەشید وەک سەرۆک کۆماری نوێی عێراق هیوای خواست کە حکومەتی نوێی ئەم وڵاتە لە پێناو گەشە و پێشکەوتنی عێراق هەنگاو بنێت و پەیوەندییەکانی نێوان تاران و بەغداش زیاتر لە ڕابردوو بەرەوپێشچوون بە خۆوە نابینێت.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران جەختیکردەوە: ئێران بەردەوام پاڵپشتیی لە پرۆسەی سیاسیی عێراق بە پێی دەنگی خەڵک کردووە و بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی برایانەش لە گەڵ ئەم وڵاتە هەوڵی داوە.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لە درێژەی پەیامەکەیدا هیوای سەرکەوتنی بۆ گەل و حکومەتی عێراق خواستووە./.