بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەو نامەیەکدا هاتووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام تیرۆریزمی بە مەترسی هاوبەش بۆ ناوچەکە، ئێران، عێراق و تورکیا ناو بردووە و بەرپرسانی ئێرانی بەردەوام دژایەتی خۆیان بۆ هەبوونی بنکە سەربازییەکانی گرووپە تیرۆریستییەکانی دژبەری ئێران و هەروەها زایۆنیستەکان لە ناوچەی کوردستانی عێراق ڕاگەیاندووە و بەردەوام ئەوەی وەبیری بەرپرسانی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان هێناوەتەوە کە ئەم کردەوە تیرۆریستییانە بە هیچ شێوازێک لە لایەن ئێرانەوە قبووڵکراو نییە و ئەو گرووپانە دەبێت چەک بکرێن و بنکە سەربازییەکانیان دابخرێن و لە کاتێکدا کە گرنگی بە هۆشدارییەکان نەدراوە و بە هۆی دەسدرێژییەکانی ئەم دواییەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سنورەکانی ئێران، لەم ماوەیەدا دوو هێرشی مووشەکی کرایە سەر ئەو گرووپانە.
نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە ئەم وڵاتە یەکێک لە قوربانییەکانی دەستی تیرۆریزم لە چوار دەیەی ڕابردوو بووە، گرووپە تیرۆریستییەکانی دیمۆکرات، کۆمەڵە، پەژاک و پاک لە ناوچەی هەرێمی باکوری عێراق بوونیان هەیە و لە خاکی ئەم وڵاتە بۆ هێرشە تیرۆریستی و چەکدارییەکان لە دژی هاووڵاتیان و ژێرخانە سەرەکییەکانی ئێران کەڵک وەردەگرن.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەو گرووپانە لە چوارچێوەی یاساکانی ئێراندا وەک گرووپی تیرۆریستی ناسراون و چەندین کەمپی مەشق و ڕاهێنانی تیرۆریزم لە خاکی عێراق و لە هەرێمی باکوری ئەم وڵاتە بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تێکدەرانە لە ناوخۆی ئێران چالاکن.
نوێنەرایەتی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە ساڵی 2016 تا ئێستا، ئەو گرووپانە 49 هێرشی تیرۆریستییان لە ناوخۆ و نزیک سنورەکانی ئێران هەبووە کە بەو هۆیەوە 24 کەس شەهید و 32 کەسی دیکەش بریندار بوون و سەرجەم هێرشە تیرۆریستییەکان بە پلان و ڕێکخستن و جێبەجێکردن لە هەرێمی باکوری عێراقەوە بووە./.