بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر لەتیف ڕەشید لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکاندا 169 دەنگی بە دەست هێنا و دکتۆر بەرهەم ساڵح تەنیا 99 دەنگی لە بەرژەوەندی خۆیدا مسۆگەر کرد.
لە گەڕی دووەمدا 269 ئەندامی پەرلەمان بەشدارییان لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا کرد. دەنگەکانی لەتیف ڕەشید زیادی کرد و دەنگەکانی بەرهەم ساڵح وەک خۆی مایەوە.
بەمەش لەتیف ڕەشید بووە چوارەم سەرۆک کۆماری کوردی عێراق لە پاش ڕووخانی دەسەڵاتی سەدام./.