بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەلیاس بوسەعب جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری لوبنان بە نێوەندگێڕیی ئەمریکا لە دیاریکردنی سنوری دەریایی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، ڕێکەوتنی واژۆکراوی بە دەسکەوتێک بۆ لوبنان ناو برد.
ناوبراو وتی کە دانوستانەکان لەوپەڕی دژواریدا بەڕێوەچوو و لایەنی لوبنانی گرنگیی بە پڕوپاگەندە و هەڕەشەی میدیایی نەدا.
بوسەعب جەختیکردەوە کە ڕێکەوتنەکە بە واتای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی نییە.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان وتی: بەرژەوەندییەکانی لوبنان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری بۆ دەرهێنانی غازە و بایدن دەستەبەری ئەوەیکردووە کە ڕێز لە ڕێکەوتنی دیاریکردنی سنوری دەریایی دەگیرێت بەڵام باشترین دەستەبەر بۆ ئەم ڕێکەوتنە، پێویستی ئابوری و دارایی هەر دوو لا و ئاسایش و سەقامگیرییە./.