بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پسپۆڕانی بواری تەندرووستی باس لەوە دەکەن کە لە بەر ئەوەی کە نیشانەکانی نەخۆشیی گورچیلە درەنگ دەردەکەوێت، نەخۆشەکە درەنگتر هەست بەوە دەکات کە تووشی نەخۆشیی گورچیلە بووە.
نیشانەکانی توشبوون بە نەخۆشیی گورچیلە بریتین لە:
ئاوسانی دەست و قاچەکان.
گۆڕانکاری لە میزکردن و ڕەنگی میز.
لاوازبوونی تەرکیز و تێکەڵاوبوونی یادەوەرییەکان.
تەنگەنەفەسی کە هۆکاری کۆبوونەوەی ئاوە لە سییەکان و گورچیلەکان بە باشی ئەرکی خۆیان جێبەجێ ناکەن.
دروستبوونی پەڵە لە سەر پێست و وشکبوونەوەی.
بوونی ئازار لە خوارەوەی پشت.
ماندووێتی و شەکەتی بەردەوام.
سەرگێژخواردن و دڵ تێکهەڵهاتن.
گرژبوونی جەستە و بەردەوام هەستکردن بە سەرما.
هەستکردن بە تامی کانزایی لە دەمدا./.