بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەمشیدی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە ئاماژە بە چاوپێکەوتنی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و ئلهام عەلییۆف سەرۆک کۆماری ئازەربایجان، ڕایگەیاند: ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لەو چاوپێکەوتنەدا هەر گۆڕانکارییەکی لە سنورە مێژووییەکان و ڕێگای ترانزێتیی نێوان ئێران و ئەرمینیا ڕەتکردەوە و وتی کە لە ئەگەرێکی وەهادا کاردانەوەی ئێرانی بە دواوە دەبێت.
ناوبراو وتی: ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بوونی سەربازیی ئەورووپای لە ناوچەکە بە هەر پاساوێک ڕەتکردەوە و وتی کە پرسە ناوخۆییەکان نابێتە هۆی ئەوەی کە ئاگامان لە بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی گەلی ئێران نەبێت.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەبەستی بەشداری لە شەشەم کۆنفراسی هاریکاری ئاسیا (سیکا) سەردانی وڵاتی کازاخستانی کرد./.