بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مامۆستا عەبدولسەلام کەریمی ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: یەکڕیزی ئیسلامی لە کۆماری ئیسلامی ئێران نابێت تەنیا لە یەک هەفتەدا باس بکرێت و دەبێت بە بەردەوامی کاری لە سەر بکرێت.
ناوبراو وتی: پێغەمبەری گەورەی ئیسلام (د.خ) شانازی و ڕێنمای ژیانی موسڵمانانە لە سەرجەم بوارەکاندا.
مامۆستا کەریمی وتی: هەندێک لە جیهاندا دەیانەوێت ئیسلام بە ئائینی شمشێر و توندووتیژی بناسێنن، بەڵام دەبێت بزانن کە شمشێری ئیسلام بۆ بەرگری لە زوڵملێکراوانە لە بەرامبەر زاڵم و کاریگەریشی هەیە.
ناوبراو وتی کە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرچاوەکەی بۆ گەل دەگەڕێتەوە و خزمەت بە خەڵک بە باشترین ئیش و کارەکان دەزانێت و ئەم دەسەڵاتە متمانەی لە خەڵک وەرگرتووە.
ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری پێکهاتەکان و کەمینە ئائینی و مەزهەبییەکان وتی کە مافی خەڵکە داواکارییەکانی خۆیان بخەنەڕوو بەڵام نابێت بیانوو بە دوژمنان بدرێت کە کەموکوڕی و کێشەکان گەورە پیشان بدەن.
مامۆستا عەبدولسەلام کەریمی وتی کە هیچ عەقڵێکی تەندرووست ئاژاوەگێڕی کە دەگاتە تێکچوونی دۆخی ئاسایشی وڵات، قبووڵ نییە و ئاژاوەگێڕان زیان بە سەر و ماڵی هاووڵاتیان و سامانی گشتی دەگەێنن./.