بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمریکا بڕیارەکەی سعوودیە و ئۆپێک پڵەسی بۆ دابەزاندنی 2 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە لە وەبەرهێنانی نەوت، لە بەرژەوەندی ڕووسیا و لە دژی وڵاتانی ڕۆژئاوا ناو بردووە. سیناتۆر باب منندز سەرۆکی دیمۆکراتی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا داوای لە جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کردووە کە لە زووترین کاتدا سەرجەم هاوکارییەکان لە گەڵ سعوودیە ڕابگرێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە دەبێت ئەمریکا سەرجەم هاوکارییە ئەمنی و سەربازییەکان بە تایبەت فرۆشتنی چەک و کەرەستەی سەربازی لە گەڵ سعوودیە ڕابگرێت.
حکومەتی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆبایدن چەند مانگێکە کە هەوڵ دەدات هانی سعوودیە بدات ڕێژەی وەبەرهێنانی نەوت زیاتر بکات، سەردانەکەی بایدن بۆ سعوودیەش لەم پێناوەدا بووە./.