بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کوێت کۆمەڵە بینایەکی بەناوبانگ هەیە کە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران سەردانیان دەکەن.
مزگەوتی گەورەی کوێت یەک لەو شوێنە بەناوبانگەکانی ئەو وڵاتەیە کە لە پاش مزگەوتی حەرام و مزگەوتی نەبی لە سعوودیە بە گەورەترین مزگەوتی ناوچەکە هەژمار دەکرێت.
ئەم مزگەوتە لە لایەن محەممەد ساڵح ماکیە بە تێکەڵاوێک لە شێوازی بیناسازیی ئەندلۆسی و ڕۆژهەڵاتی و بە پێی میراتی کۆنی بیناسازیی ئیسلامی کە نیشانەکانی بیناسازیی عەرەبی تێدا دەبینرێت، درووست کراوە.
کردنەوەی مزگەوتە بۆ ساڵی 1979 دەگەڕێتەوە کە بە بەشداری 50 ئەندازیار درووست کرا و تێچووەکەشی نزیکەی 45 ملیۆن دۆلار بووە.
مزگەوتی گەورەی کوێت لە ساڵی 1987 بە فەرمی کرایەوە و شوێنی زیاتر لە 60 هەزار نوێژخوێن دەکاتەوە./.