بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێران پێشنیاری کردووە کە ناوچەیەکی ئابوری هاوبەش بۆ وڵاتانی ناوچەی خەزەر دابمەرزێت.
محەممەد موخبر جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە میانەی بەشداریی لەو کۆنفرانسەدا پێشنیاری سیستەمی گومرکیی هاوبەشی بۆ ئەو وڵاتانەش کردووە.
ناوبراو وتی: ئێران پێشوازی لە پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان وڵاتانی ناوچەی خەزەر دەکات و بۆ ئەمەش پێشنیاری دامەزراندنی ناوچەی ئابوری هاوبەش و سیستەمی گومرکی دەخاتەڕوو.
ناوچەی زەریای خەزەر هەر یەک لە وڵاتانی ڕووسیا، ئێران، ئازەربایجان، کازاخستان و تورکمانستان لە خۆ دەگرێت کە سەرچاوەی دەوڵەمەندی وەزیان وەک نەوت و غاز هەیە.
ڕووسیا و ئێران سەرەتای ئەمساڵ ڕێکەوتنی ئەوەیان کرد کە لە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکاندا دراوی نیشتمانی خۆیان بەکار بێنن.
ئەم کۆمەڵە ئابورییە لە ساڵی 2018 دامەزراوە و ساڵانە کۆنفرانسی تایبەت لە بوارەکانی ئابوری، بازرگانی، زانستی و تەکنیکی بەڕێوە دەبات./.