بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، واسیلی نبنزیا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وتی: جارێکی دیکە ڕایدەگەێنین کە واشنتن بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە دزینی نەوتی سوریا بەردەوامە.
ناوبراو وتی: واشنتن لە ڕێگای کۆمپانیا نەناسراوەکانەوە ئەو کارەی دەکرد، بەڵام کاتێک هەموو شتێک ئاشکرا کرا، لە ئێستادا لە ڕێگای سوپای خۆیەوە بە شێوازی دیکە پەنای هێناوەتە تاڵانکردنی سەرچاوە سرووشتییەکانی سوریا.
دزین و تاڵانکردنی نەوتی سوریا بە هاوکاری هێزەکانی سوریای دیمۆکرات دەکرێت کە وەک هاوپەیمانی ئەمریکا لە باکوری سوریا دەناسرێن./.