بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بەردەوامی سیاسەتەکانی ئەمریکا بۆ دزین و تاڵانکردنی نەوتی سوریا هەوڵێکە بۆ گەڕانەوەی سەردەمی چەوساندنەوەی گەلانی ناوچەکە و دەبێت ئەمریکا لە زووترین کاتدا پاشەکشە بە هێزە نایاساییەکانی لە خاکی سوریا بکات.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەبێت ئەم سیاسەتانەی ئەمریکا ئیدانە بکات و ئەمریکاش دەبێت کۆتایی بەم سیاسەتەی بێنێت.
ئەمریکا بەردەوامە لە دزینی نەوتی سوریا و ڕۆژی هەینی ڕابردووش 50 تەنکەری دیکەی لە ڕۆژهەڵاتی سوریاوە بردووەتە خاکی هەرێمی کوردستان./.