بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بێرنی ساندرز سیناتۆری ئەمریکی بە ئاماژە بە سیاسەت و کردەوەکانی محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە لە تیرۆری خاشقچی و شەڕی یەمەن، وتی کە ڕیاز لە ئێستادا چووەتە بەرەی ڕووسیا تا زیان بە ئابوریی ئەمریکا بگەێنێت.
ناوبراو لە تویتێکدا داوایکردووە کە ئەمریکا واز لە پاڵپشتیکردنی سعوودیە بێنێت.
ساندرز ڕایگەیاندووە کە جێنشینی سعوودیە فەرمانی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسەکەی واشنتن پۆستی دەرکرد، شەڕ و کارەساتی هەشت ساڵەی یەمەن کە بووەتە هۆی کوژرانی 377 هەزار کەس و قەیرانێکی مرۆیی، بە فەرمانی ئەو بووە و ئێستاش چووەتە پاڵ ڕووسیا بۆ زیان گەیاندن بە ئابوریی ئەمریکا و دەبێت پاڵپشتییەکانی ئێمە لە سعوودیە کۆتایی بێت.
بە بڕیاری ئۆپێک پڵەس بۆ دابەزاندنی ڕێژەی وەبەرهێنانی نەوت، نرخەکەی لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە./.