بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی دەعموش وتی: دوژمن لە زمانی دیپلۆماسی تێناگات و ئەوەی کە پێی وایە دوژمن تەنیا بە لۆژیکی دانوستان دەتوانێت مافەکانی لوبنان بە فەرمی بناسێت، بە تەواوی تووشی هەڵە بووە.
ئەو بەرپرسەی حزبوڵڵای لوبنان وتی: دوژمن تەنیا لە زمانی زۆر تێدەگات و ئەمەش لە ئەزموونەکانی ڕابردوودا ڕوون بووەتەوە.
دەعموش وتی: کاتێک بە زمانی زۆر لە گەڵ دوژمن قسە دەکەین، مەبەستی ئێمە تەنیا زۆر و هێزی سەربازی سەرەڕای گرنگییە زۆرەکەی نییە، بەڵکوو مەبەست سەرجەم ئەو هۆکارانەیە کە وا دەکات دوژمنی زایۆنیستی ملکەچی داواکارییەکانی لوبنان لەو دۆسیەیەدا بێت.
ناوبراو وتی کە ئێمە لە هێزی خۆمان دڵنیاین و بۆ هەموو ئەگەرێکیش ئامادەین./.