بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عادل جۆبەیر لە چاوپێکەوتنی کەناڵی فۆکس نیوز وتی کە بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە ئەمریکا بۆ نەبوونی ژێرخانی پێویست لەو وڵاتە و کەمبوونی پاڵاوگەکان دەگەڕێتەوە.
ناوبراو وتی کە ڕیاز وەک چەکێک سەیر نەوت ناکات و ئەم وزەیە لە هاوکێشە سیاسییەکاندا بەکار ناهێنێت.
جۆبەیر وتی: بەوپەڕی ڕێزەوە دەبێت بڵێم ئەوەی کە ئێوە لە ئەمریکا ڕوبەڕوی نرخی بەرزی سووتەمەنی بوونەتەوە بۆ کەمبوونی پاڵاوتنی نەوت دەگەڕێتەوە و ئەمەش کێشەی 20 ساڵی ڕابردووە تا ئێستا، ئەمریکا چەندین ساڵە پاڵاوگەی درووست نەکردووە.
وەزیری ڕاوێژکار لە کاروباری دەرەوەی سعوودیە وتی کە ئێمە تێڕوانینی سیاسیمان لە سەر نەوت نییە.
عادل جۆبەیر وتی: نەوت چەک نییە، فڕۆکەی شەڕکەر نییە، تانک نییە، وەک مووشەک بەکار ناهێندرێت و لە ڕێگای نەوتەوە هیچ ناکرێت.
ناوبراو وتی: ئێمە لە نەوت وەک بەرهەمێکی گرنگ لە ئابوریی جیهان دەڕوانین کە سوود و زیانی بۆمان دەبێت، ئەوەی کە باس دەکرێت سعوودیە ئەم بڕیارەی لە دژی ئەمریکا دەرکردووە یان ئامانجی سیاسیی لە پشتەوەیە، درووست نییە.
جۆبەیر وتی کە سعوودیە پابەندی پاراستنی سەقامگیرییە لە بازاڕی جیهانیی نەوت و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی وڵاتانی هەناردەکار و کڕیاری نەوت.
بە نزیکبوونەوە لە وادەی جێبەجێکردنی سزا نەوتییەکانی سەر ڕووسیا، وڵاتانی کۆمەڵەی ئۆپێک پڵەس بڕیاری کەمکردنەوەی ڕێژەی وەبەرهێنانی نەوتیان پەسەند کرد، بڕیارێک کە دەتوانێت بازاڕە جیهانییەکانی نەوت ڕوبەڕوی گوشارێکی زیاتر بکاتەوە./.