بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پزیشکی دادی ئێران ڕاپۆرتی کۆتایی لە سەر دۆسیەی گیان لە دەستدانی مەهسا ئەمینی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە هۆکاری مردنی ئەو کچە بە هۆی زەبری دەرەکییەوە نەبووە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە هۆکاری مردنی ئەو کچە نەشتەرگەرییەک بووە کە بۆ مەهسا ئەمینی لە تەمەنی 8 ساڵیدا کراوە و بەو هۆیەشەوە لە ڕۆژی 13 ی 9 ی 2022 تووشی بورانەوە بووە و سەرەڕای هەوڵی بێ وچانی پزیشکان گیانی لە دەست داوە.
پزیشکی دادی ئێران ڕایگەیاندووە کە بە پێی بەڵگەی پزیشکانی نەخۆشخانە، سی تی سکانی مێشک و سییەکان، ڕوون بووەتەوە کە گیان لە دەستدانی مەهسا ئەمینی بە هۆی بەرکەوتنی زەبری بەر سەر و جەستەی نەبووە./.