بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ستار دەنبوس براک سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی عێراق ڕایگەیاند کە لەم وڵاتەدا 6 ملیۆن بێکار بوونی هەیە و تا ئێستا لە لایەن حکومەتەوە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە نەدراوە.
ناوبراو وتی کە کەمترین مووچە لە عێراق 350 هەزار دینارە و کەرتی تایبەت تەنیا لە سەدا 10 ی فەرمانبەران و کرێکارانی خۆیی بیمە کردووە.
سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی عێراق وتی کە هێزی کاری بیانی هاتووە وڵات بێ ئەوەی وەزارەتی کار ئاگادار بێت و ژمارەی ئەوان زیاتر لە یەک ملیۆن کەسە.
وتیشی کە زۆربەی بێکارەکانی عێراق بڕوانامەی زانکۆیان هەیە و ساڵانە ژمارەشیان ڕوو لە زیادبوون دەکات./.