بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن جەشی ئەندامی فراکسیۆنی حزبوڵڵا لە پەرلەمانی لوبنان ڕایگەیاند کە ئەگەر لوبنان و ڕژێمی زایۆنیستی لە سەر داڕشتنی سنورە ئاوییەکان نەگەنە ڕێکەوتن، ئەو ڕژێمە دەرفەتی دەرهێنانی نەوت و گازی لە کێڵگەی کاریش نابێت.
ناوبراو وتی کە دەرهێنانی نەوت و گاز لەم کێڵگەیە تەنیا لە ڕێگای ڕێکەوتن لە گەڵ لوبنان دەکرێت.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی لوبنان وتی: لوبنان وڵاتێکی لاواز نییە تا ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچە کێشە لە سەرەکان نەوت و گاز دەربهێنێت و هیچ کاردانەوەیەکی نەبێت.
حوسێن جەشی وتی کە لوبنان، سوپا، گەل و خۆڕاگری لە سەر ئەم پرسە جیدین و هەوڵی شەڕ نادەن بەڵام واز لە مافەکانیان ناهێنن.
وتیشی کە دۆخەکە بەرەو چارەسەری دەڕوات و کەشێکی ئەرێنی بە سەر ڕەوتی دانوستانەکاندا زاڵە و ڕەنگە دژایەتیکردنی لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە وەک مانۆڕێک بێت لە بەر ئەوەی کە بژاردەیەکی دیکەی نییە./.