بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە شاندێکی باڵای بزوتنەوەی حەماس لەم مانگەدا بە مەبەستی باشترکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ حکومەتی سوریا سەردانی دیمەشق دەکات.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە سەردانەکە لە پاش کۆبوونەوەی ئاشتەوایی نیشتمانیی فەڵەستینییەکان دەبێت کە بڕیارە لە 10 ی تشرینی یەکەم لە وڵاتی جەزایر بەڕێوە بچێت.
ئەیلولی ڕابردوو بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە درێژە بە هەوڵەکانی بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ سوریا دەدات.
پەیوەندییەکانی حەماس و سوریا لە ساڵی 2012 و بە هۆی پاڵپشتی حەماس لە ئاڵۆزییەکانی ئەم وڵاتە بەرەو ساردبوونەوە ڕۆیشت./.