بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەند سەرچاوەیەکی کوێتی ڕایانگەیاندووە کە سەرجەم ئەندامانی کابینەی نوێی ئەم وڵاتە کە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو هەڵبژێردراون، بە کۆمەڵ دەستیان لە کار کێشاوەتەوە.
هۆکاری دەست لە کار کێشانەوەکەش پەیوەندی بە ناڕەزایەتی خەڵک و ئەندامانی پەرلەمانی کوێتەوە هەیە.
هاوکات ڕۆژنامەی ” القیس ” ی کوێت لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکەوە ڕایگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە ئامادەی هاوکاری لە گەڵ کابینەی نوێ بە سەرۆکایەتی ئەحمەد نەواف ئەحمەد سەباح نەبووە.
نەواف ئەحمەد جابر سەباح میری کوێت، پێشتر کوڕە گەورەکەی خۆیی بە ناوی ئەحمەد نەواف بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و پێکهێنانی کابینەی نوێی ئەم وڵاتە دەستنیشان کردبوو./.