بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە درێژەی هێرش و ڕەخنەکانی لە حکومەتی ئێستای وڵاتەکەی، وتی کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووەتە گاڵتەجاڕیی جیهان.
ناوبراو وتی کە جیهان بە پێکەنین و سووکایەتییەوە لێمان دەڕوانن.
ترەمپ وتی کە خەڵکی ئەمریکا تووشی کێشە بوون.
ناوبراو وتی: جیهان پێویستی بە پێگەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەیە، ئەوەی کە ئێستا لە لایەن حکومەتی بایدنەوە لە ناو دەبرێت.
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا وتی کە حکومەتەکەی بایدن بە هۆی سواڵکردنی نەوت و پاڕانەوە بۆ زیاترکردنی وەبەرهێنانی، دەبێت داوای لێبوردن لە خەڵک بکات.
ترەمپ وتی: ئێمە لە ڤەنزوێلا دەپاڕێینەوە، لە سعوودیە سواڵ دەکەین، لە هەمووان دەپاڕێینەوە، لە کاتێکدا خۆمان لە هەموویان نەوتی زیاترمان هەیە./.