بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بەخیتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی کە گەلی یەمەن داواکاری ڕەوا و دادپەروەرانەیان هەیە و لە ئەگەری مسۆگەرنەبوونیان، هێزە چەکدارەکانمان دەتوانن هێرش بکەنە سەر قووڵایی خاکی سعوودیە و ئیمارات.
ناوبراو وتی: توانا و بوێریی ئەوەمان هەیە کە دامەزراوە نەوتییەکانی سعوودیە و ئیمارات بکەینە ئامانج، ئەگەر داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکرێت.
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەنیش ڕۆژی سێ شەممە لە تویتێکدا داوای لە کۆمپانیا بیانییەکان کرد دەرفەتی کشانەوە لە سعوودیە و ئیمارات لە دەست نەدەن./.