بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناوەندی بومەلەرزەکە چواردەوری وێستگە و گوندی سەید تاجەدین سەر بە قەزای خۆی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بووە و بە پێی ڕاپۆرتی لایەنە پەیوەندیدارەکان، بومەلەرزەکە لە قووڵایی 10 کیلۆمەتری زەویدا بووە.
بومەلەرزەکە زیانی گیانیی نەبووە و تا بە گشتی 1121 برینداری لێکەوتووەتەوە. بە هۆی ئەم ڕووداوەوە 112 خانووی گوندنشینان بە تەواوی ڕووخاوە، هەروەها 500 خانووش لە سەدا 20 تا 50 زیانیان پێگەیشتووە.
بومەلەرزەکەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا زیانی بە 12 گوندی ناحیەی ناوەندیی قەزای خۆی گەیاندووە./.