بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حکومەتی سوریا بەشار جەعفەریی وەک باڵیۆزی نوێی ئەم وڵاتە لە مۆسکۆ دەستنیشان کرد.
جەعفەری لە ساڵی 2020 تا ئێستا بریکاری وەزارەتی دەرەوەی سوریا بووە و پێشتریش لە ساڵی 2006 تا 2020 باڵیۆزی سوریا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک بووە.
پێشتر ڕیاز حەداد لە ئەفسەرانی باڵای دەزگای هەواڵگری سوریا و کەسی نزیک لە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە مۆسکۆ باڵیۆز بووە.
بەشار جەعفەری لەدایکبووی ساڵی 1956 ی دیمەشقە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی وەرگێڕانی زمانی فەرەنسای لە زانکۆی دیمەشق هەیە./.