بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو 48 تەنکەرە نەوتەش بە نایاسایی لە کێڵگە نەوتییەکانی جزیرە لە لایەن ئەمریکاوە براوەتە خاکی عێراق.
شیاوی ئاماژەیە کە هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا مانگی ڕابردووش بە سەدان تەنکەر نەوتی سوریایان تاڵان کرد.
بە شکستی داعش وەک باڵی سەربازیی ئەمریکا لە سوریا، هێزەکانی ئەو وڵاتە ڕاستەوخۆ بوونە جێگرەوەی تیرۆریستان و لەو کاتەوە تاڵانکردنی نەوتی سوریایان دەستپێکردووە.
ئەو ناوچانەش لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەمریکا و هێزەکانی سوریای دیمۆکراتدایە، بەردەوام بوونەتە شوێنی ناڕەزایەتی خەڵکی سوریا لە بەرامبەر ئەم کردەوانەی داگیرکەران و تاڵانکردنی سەرچاوە سرووشتییەکانیان.
حکومەتی سوریا بەردەوام جەختی لەوە کردووەتەوە کە میلیشیاکان و ئەمریکییەکان لە ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا تەنیا ئامانجیان تاڵانکردنی نەوتە و بوونی ئەوان لەو ناوچانە نایاساییە./.