بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میخائیل ئولیانۆف بە کەناڵی جزیرەی ڕاگەیاندووە کە دانوستانەکانی ڤیەننا لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەمی 2022 دەست پێدەکاتەوە.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە ڕافائیل گەڕوسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەردانی مۆسکۆ بکات.
لێدوانی ئەو بەرپرسەی ڕووسیا لە سەر دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤیەننا لە کاتێکدایە کە عەلی باقری گەورە دانوستانکاری ئێرانی بە سەردانێک لە ئەورووپایە./.