بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید بەتش ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین جەختیکردەوە کە خۆڕاگری ئامادەیە هەموو کات لە بەرامبەر دەسدرێژی زایۆنیستەکان بەرگری لە مزگەوتی ئەقسا بکات.
ناوبراو وتی کە شەڕی شمشێری قودس بە هۆی هێرشی بەردەوامی زایۆنیستەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و دەسدرێژی بۆ سەر موسڵمانان دەستیپێکرد و ئەم شەڕەش هێشتا بەردەوامە.
ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: شەڕی دژ بە ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیست بەردەوامە و ئەم ڕژێمە بۆ بەجولەکردنی قودس هەوڵ دەدات و گەلی ئێمەش لە بەرامبەر ئەم پیلانگێڕییە وەستاوە.
خالید بەتش بە ئاماژە بە پێویستی ئامادەبوونی فەڵەستینییەکان لە مزگەوتی ئەقسا بۆ بەرگریکردن لەم شوێنە پیرۆزە، وتی: وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەبێت بۆ پاڵپشتی لە مزگەوتی ئەقسا و مانەوەی فەڵەستینییەکان و ڕاگرتنی دەسدرێژی زایۆنیستەکان هەنگاوی کردارییان هەبێت./.