بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن شەوی یەک شەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاو کردەوە و هۆشداریی بە کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکان لە سعوودیە و ئیمارات دا کە خاکی ئەم دوو وڵاتە بە جێ بێڵن.
ناوبراو ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی یەمەن دەرفەت بەو کۆمپانیا نەوتییانە دەدەن کە لە سعوودیە و ئیمارات چالاکی دەکەن کە خاکی ئەم وڵاتانە بە جێ بێڵن و تا ئەو کاتەی کە هاوپەیمانی ئەمریکی – سعوودی پابەندی ئاگربەست نەبن و ئەو مافە بە گەلی یەمەن بۆ کەڵک وەرگرتن لە سامانی نەوتی خۆیان نەدەن، هەڕەشەکان بەردەوام دەبێت.
ئاگربەستی یەمەن و هاوپەیمانی سعوودی تا 2 ی تشرینی یەکەمی 2022 بەردەوام بووە و تا ئێستا بۆ درێژکردنەوەی ڕێکەوتن نەکراوە./.