بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە میانەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بە ئاماژە بە دەسکەوتەکانی کابینەی سێزدەیەم بە تایبەت لە بواری ئابوریدا، وتی: ئەمڕۆ دوژمن سەرجەم هەوڵەکانی خستووەتە گەڕ تا ڕێگری لە پێشکەوتنی وڵات و ئاسوودەیی و ئاسایشی گەلی ئێران بکات و ئێمەش ئەوەمان لە سەرە بە هەوڵ و کار و چالاکیی بەردەوام دوژمن لەم ئامانجە ڕەشەی تووشی شکست بکەین و ورە و هیوای خەڵک زیاتر بەرز بکەینەوە.
ناوبراو هەوڵدان بۆ پێشکەوتنی وڵات و چارەسەرکردنی بەربەست و کێشەکانی بە گرنگترین ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی پیلانەکانی دوژمن ناو برد و وتی: دوژمن بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدا بووە کە لە خاڵە لاوازەکان کەڵک وەربگرێت بەڵام چارەسەرکردنی کێشەکان، دەرفەتی ئەمەی لێدەگرێت.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە و شکستی هەوڵ و پیلانگێڕییەکانی دوژمن، وتی: حکومەت هەوڵ دەدات بە کار و تێکۆشانی زیاتر، شکست بە پیلانی دوژمن لە گەیشتن بە ئامانجەکانی بێنێت./.