جام کوردی | JAMEKURDI
هه‌ینی, حوزه‌یران 20, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ڕاپۆرت

گێڕانەوەی تراژدیایەک؛ خاوەنەکەی ئێران ئینترنەشناڵ چۆن خاشقچیی پارچە پارچە کرد؟

جام کوردی – لە چوارەم ساڵیادی کوژرانی دڕندانەی جەمال خاشقچی رۆژنامەنووسی ڕەخنەگری سعوودی، پێویستە ئەم تاوانە بۆ کەناڵی بڵاوەپێکەری درۆ و پڕوپاگەندەی ئێران ئینترنەشناڵ و ئەو میدیانەی لە سعوودیە بۆ دژایەتیکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران بودجە وەردەگرن دووبارە بگێڕدرێتەوە.

تشرینی یه‌كه‌م 2, 2022
in ڕاپۆرت
A A
0

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەنگە کەسێک نەبێت کە نەزانێت کێ سەرچاوەی دارایی کەناڵی سعوودیی ئێران ئینترنەشناڵ دابین دەکات. محەممەد بن سەلمان جێنشینە دیکتاتۆرەکەی سعوودیە کە لای ڕای گشتی جیهان نەک تەنیا بە ناوی ئەم کەناڵەی لایەنگری ئاژاوەگێری لە ئێران، بەڵکوو بە ناوی جەمال خاشقچییەوە دەناسرێت.

ڕۆژی دووەمی تشرینی یەکەم، چوارەم ساڵیادی کوژرانی خاشقچییە لە تورکیا. ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە سەر بانگهێشتی کۆنسووڵخانەی سعوودیە گەیشتە شاری ئیستەنبوڵ و بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لەم جیهانە کرد. تەنانەت ئاسەوارێک لە تەرمەکەشی نەما کە گۆڕ و شوێنێک بۆ وەربیرهێنانەوە و یادکردنەوەی هەبێت.

بەڵام بن سەلمان چۆن ئەو تاوانەی لە دژی ئەم ڕۆژنامەنووسە نێودەوڵەتییە کرد؟ ماوەیەک بەر لە ئێستا جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەردانی ڕیازی کرد و لە گەڵ بن سەلمان کۆبووە، کەسێک کە لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڵێنی ڕوبەڕوبونەوەی بن سەلمانی دابوو. ئەم ڕاپۆرتە تراژدیای کوژرانی خاشقچی تاوتوێ دەکات.

لە پاش نیوەڕۆی ڕۆژی 2 ی تشرینی یەکەمی 2018 وە بەرە بەرە میدیاکان هەواڵی دیارنەمانی ڕۆژنامەنووس جەمال خاشقچییان بڵاو کردەوە و هاوکات هاوسەرەکەی بە ناوی خەدیجە چەنگیز بە کەناڵی جزیرەی ڕاگەیاند کە هاوسەرەکەی بە بەرچاوی خۆیەوە چووەتە کۆنسووڵخانەی سعوودیە لە ئیستەنبوڵ بەڵام نەگەڕاوەتەوە. هەواڵەکە وەک بۆمبێک تەقییەوە، خاشقچی کەسێکی نەناسراو نەبوو، ئەو کەسێکی ڕەخنەگری دەسەڵاتی دیکتاتۆری سعوودی و سیاسەتەکانی بوو کە لە ڕووی میدیاییەوە کاریگەرییەکی زۆری هەبوو. وتارەکانی لە واشنتن پۆست، شرۆڤەکانی لە ئەلوەتەن، نووسینی لە میدل ئیست ئای و بەڕێوەبەریی کەناڵی ئەلعەرەب لە کارنامەی پیشەیی ئەودا دەبینرێت.

کاتێک میدیاکانی تورکیا، جزیرە و واشنتن پۆست بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان هاتنە گۆڕەپانەکەوە، حکومەتی سعوودیە بێدەنگیی هەڵبژارد و بۆ ماوەی دوو هەفتە پێداگریی لەوە دەکرد کە خاشقچی ئیستەنبوڵی بە جێهێشتووە. هاوکات وەزارەتی ناوخۆی تورکیاش بە هەموو هێزێکەوە هەوڵی ئاشکراکردنی ڕاستییەکانی دەدا و ئەمەش ڕەنگە لە نەبوونی شانسی بن سەلمان بووە کە ئەو دۆسیەیە لە ئاڵۆزترین قۆناغی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنکەرە و ڕیازدا بووە و حکومەتەکەی ئەردۆغان دەرفەتی پێویستی بۆ گوشارخستنە سەر سعوودیە کەوتە بەردەست.

پێنج ڕۆژ پاش کوژرانی خاشقچی حکومەتی سعوودیە بە ناچاری ڕێگەی بە میدیاکان و حکومەتی تورکیا دا کە بینای کۆنسووڵخانەکەی لە ئیستەنبوڵ بەسەربکەنەوە. هەر ئەو ڕۆژە ڕاگەێندرا کە پۆلیسی تورکیا بەو ئەنجامە گەیشتووە کە خاشقچی لە بینای کۆنسووڵخانەی سعوودیە کوژراوە و تەرمەکەشی پارچە پارچە کراوە. ئەنکەرە هەروەها ڕایگەیاند کە هاوکات لە گەڵ هاتنی خاشقچی بۆ بینای کۆنسووڵخانە 15 بەرپرسی ئەمنیی سعوودیەش بە دوو گەشتی ئاسمانی گەیشتوونەتە ئیستەنبوڵ و پاش ماوەیەکی کەم خاکی تورکیایان بە جێهێشتووە. بەڵام سعوودییەکان هەموو ئەم هەواڵ و زانیارییەیان بە درۆ و پیلانگێری ناو برد.

چوونی پەیامنێران بۆ کۆنسووڵخانەی سعوودیە یەکێک لەو وێنانەیە کە لە دۆسیەی کوژرانی خاشقچیدا دەمێنێتەوە، محەممەد عەتیبی سەرکۆنسووڵی سعوودیە لە کاتێکدا کە نیگەران بوو، سەرجەم شوێنەکانی پیشان دەدا و بە پەیامنێرانی ڕادەگەیاند کە ببینن خاشقچی لێرەدا نییە! عەتیبی دواتر لە پۆستەکەی دوور خرایەوە و لە سعوودیە بە ڕواڵەت دادگایی کرا.

عەتیبی هەموو شوێنێکی بە پەیامنێران پیشان دەدا تا دڵنیا بن خاشقچی لە بینای کۆنسووڵخانەدا نییە

بە کۆتایی هێنانی پێداگرییەکانی سعوودیە لە پێناو حاشاکردن لە ڕاستییەکان، ڕیاز لە ئاکامدا دانی بە بەشێک لەو ڕاستییانەدا نا. لە 9 ی تشرینی یەکەمدا ڕایگەیاند کە خاشقچی لە بینای کۆنسووڵخانە نەچووەتە دەرەوە و بە هۆی شەڕ و تێهەڵچوونی لە گەڵ یەکێک لە فەرمانبەرانی کۆنسووڵخانە گیانی لە دەست داوە.

پاشان میدیاکان ڕایانگەیاند کە بەرپرسانی تورکیا تۆماری دەنگیی وتووێژی ناو کۆنسووڵخانەی سعوودیەیان لە کاتی کوژرانی خاشقچیدا هەیە و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا لە کاتی سەردانەکەی بۆ تورکیا ئەو دەنگەی بیستووە. پاش ئەوە بوو کە داواکاری گشتی سعوودیە ڕایگەیاند کە جەمال خاشقچی بە ئەنقەست کوژراوە و بەرپرسانی پەیوەندیدار سەرقاڵی لێپرسینەوەن لە گومانلێکراوان.

وێنەی کامێراکانی چاودێری، کاتی چوونی خاشقچی  بۆ بینای کۆنسووڵخانەی سعوودیە

دوو هەفتە پاش کوژرانی خاشقچی لە 15 ی تشرینی یەکەم، کەناڵی تەلەفزیۆنیی خەبەر تورک لە سەر زاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە ڕایگەیاند کە تەرمەکەی جەمال خاشقچی پارچە پارچە کراوە و پاشان بە ئەسید لە ناو براوە. پێشتریش پۆلیسی تورکیا ڕایگەیاندبوو کە ئەگەری ئەوە لە ئارادایە تەرمەکەی ناوبراو بە ئەسید لە ناو برابێت.

سەرەڕای ئەمانەش، دوو هەفتە پاش کوژرانی خاشقچی بۆ هەمووان ڕوون کرایەوە کە حکومەتی سعوودیە بە فەرمانی محەممەد بن سەلمان ئەم تاوانەی کردووە. هەرچەندە جێنشینی سعوودیە لە 24 ی تشرینی یەکەم و لە یەکەم لێدوانی گشتیدا بە خەمناک ناوی برد و بەڵێنی جێبەجێکردنی دادپەروەریی لە دۆسیەی کوشتنی خاشقچی دا. لە 14 ی تشرینی یەکەمیشدا داواکاری گشتی سعوودیە پارچەپارچەکردنی خاشقچیی پشتڕاست کردەوە و هۆکاری مردنەکەشی بە لێدانی دەرزیی مادە هۆشبەرەکان ناو برد و جارێکی دیکە جەختیکردەوە کە محەممەد بن سەلمان پەیوەندی بە دۆسیەی کوشتنی ئەو ڕۆژنامەنووسەوە نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەم وێنەی بن سەلمان و ترەمپ بەم شێوازە بڵاو کرایەوە

بە هەموو حاشاکردنەوەکانی سعوودیە، بەڵام حکومەتی تورکیا و دەزگای هەواڵگری ئەمریکا بەڵگەی پێویستیان بۆ سەلماندنی ڕۆڵی بن سەلمان و شێوازی کوشتنەکەی خاشقچی لە بەردەستدا بوو. حکومەتی تورکیا دوو گرتەی دەنگیی ڕادەستی واشنتن کردبوو کە بە وتەی دوناڵد ترەمپ ناوەڕۆکێکی ترسناکی هەبوو و بە تەواوی گوێی لێنەگرتووە. حکومەتی ئەمریکا لە ئاکامدا لە 26 ی شوباتی 2021 لە ڕاپۆرتێکدا بن سەلمانی بە بەرپرسی کوشتنی جەمال خاشقچی ناو برد.

لە بەشێک لەو ڕاپۆرتەدا هاتبوو: لێکدانەوەکانی ئێمە ئەوەیە کە محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە موڵەتی دەستبەسەرکردن یان کوشتنی ڕۆژنامەنووس جەمال خاشقچیی دەرکردووە، بە هۆی ئەوەی کە لە ساڵی 2017 ەوە کۆنتڕۆڵی بڕیارەکانی دەسەڵاتی پاشایەتی سعوودیە بە دەستەوەیە.

ڕاپۆرتەکەی ئەمریکا ڕوونیکردەوە کە جێنشینی سعوودیە خاشقچیی بە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆی سەر دەسەڵاتەکەی بینیوە و پاڵپشتی هەر هەوڵێکی کپکردن یان لەناوبردنی ئەوی دەکرد.

بەم خوێندەوەیە و لە هەلومەرجێکدا کە ڕاستییەکان بە تەواوی ڕوون بوو، بکوژانی ڕاستەقینەی تیرۆری دڕندانەی جەمال خاشقچی هیچ کات سزا نەدران. حکومەتی سعوودیە لە دادگاییکردنێکی سەیردا لێبوردنی بۆ ئەحمەد عەسیری و سعوود قەحتانی کە لە تۆمەتبارانی پلە یەک و کەسانی نزیک لە بن سەلمان بوون، دەرکرد. 5 کەسیش بە 20 ساڵ و 3 کەسیش لە نێوان 7 تا 10 ساڵ زیندانیکردن سزا دران. دادگاییکردنێک کە هیچ کات لە لایەن هاوسەرەکەی خاشقچی، حکومەتی تورکیا و ئەگنس کالامار بەرپرسی کۆمیتەی تاوتوێکردنی لەسێدارەدانە نایاساییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمی نەناسرا.

پەیوەندی کوژرانی خاشقچی و کەناڵی ئێران ئینترنەشناڵ

لە بەشێکی ئەم دۆسیەدا گرنگ ئەوەیە بزانن کە بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی گاردیەن، کوژرانی جەمال خاشقچی لە گەڵ کردنەوەی کەناڵی دژە ئێرانی ئێران ئینترنەشناڵ پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە. کەناڵێک کە لەم ڕۆژانەدا بە شێوازی 24 کاتژمێر ئاژاوەگێڕیی تاقمێکی بەکرێگیراوی ناوخۆی ئێران ڕووماڵ دەکات.

ئێران ئینترنەشناڵ کەناڵێکی ئاسمانیی فارسی زمانە کە 24 کاتژمێر و بە بێ هیج ڕێکلامێک لە دژی گەل و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران چالاکی دەکات. کەناڵێک کە بە وتەی کاربەدەستەکانی، زیاترین ژمارەی دەرهێنەر، پێشکەشکار و پەیامنێر، گەورەترین ژوورەکانی هەواڵ و باشترین و نوێترین پێداویستیی هەیە. ئێران ئینترنەشناڵ لە گرانترین شاری ئەورووپا (لەندەن) دایە و بە بودجەی سەرەتایی 250 ملیۆن دۆلار دامەزراوە و بەراورد بە کەناڵەکانی دیکە مووچەیەکی زۆرتر بە فەرمانبەرەکانی دەدات. تێچووی ساڵانەی ئەم کەناڵە نزیکەی 50 ملیۆن دۆلارە. نیگار مورتەزەوی پەیامنێری پێشووی ئەم کەناڵە ڕایگەیاندووە کە سعوودیە بە پلان و بەرنامە سیاسەتی میدیاکان دادەڕێژێت و بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی لەم ڕێگایەوە هەوڵێکی زۆر و تێچوویەکی زۆری هەیە.

پاش کوژرانی خاشقچی، ڕۆژنامەی گاردیەن لە ڕاپۆرتێکدا نهێنییەکانی دابینکردنی سەرچاوە داراییەکانی کەناڵی ئێران ئینترنەشناڵی ئاشکرا کرد. گاردیەن ڕایگەیاندبوو کە سعوودییەکان سەرچاوە داراییەکان و سیاسەتی کەناڵەکەیان لە دژی ئێران لە ئەستۆیە. بەڵام پەیوەندی ئەم ئاشکراکردنەی ڕۆژنامەی گاردیەن لە گەڵ کوژرانی جەمال خاشقچی چییە؟ سەعید کەماڵی دێهقانی پەیامنێری گاردیەن لە پاش ئەم تراژدیایە لە تویتێکدا ڕایگەیاند: دەتوانم جەخت لەوە بکەمەوە کە جەمال خاشقچی بە هۆی ئەوەوە کوژرا کە ڕۆژی 26 ی ئەیلول (6 ڕۆژ پێش مردن) لە ئیستەنبوڵەوە پەیوەندیی بە منەوە کرد و ئاشکرای کرد کە محەممەد بن سەلمان و سعوود قەحتانی لە ڕووی داراییەوە پاڵپشتی تەواوی کەناڵی ئێران ئینترنەشناڵ دەکەن.

هەر بۆیە سەرچاوەی پێدانی زانیاری لە سەر ئەم دابینکردنەی سەرچاوە داراییەکانی ئێران ئینترنەشناڵ تەنیا جەمال خاشقچی بووە.

گرنگتر لەمەش، سعوودیە کە لە ساڵی 2015 شێخ باقر نمەر و 46 کەسی دیکەی لە سێدارەدا، ئەمڕۆ بە بیانووی مردنی مەهسا ئەمینییەوە هەوڵ دەدات ئێران بەرەو تێکدانی ڕەوشی ناوخۆیی ببات، خەونێک کە نەک تەنیا بۆ ئێران ئینترنەشناڵ، بەڵکوو بۆ کەناڵە بەکرێگیراوەکانی ئەمریکاش لە هەرێمی کوردستان هیچ کات بەدی نایەت و ئەو خەونە دیسانەوە لە گۆڕ دەنرێت./.

Previous Post

سەید حەسەن نەسروڵڵا: ئێران گەورەتر لەوەیە بەم ڕووداوانە بلەرزێت

Next Post

گەنجێکی فەڵەستینی لە باشوری ڕۆژهەڵاتی قودس شەهید کرا

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس
ڕاپۆرت

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

حوزه‌یران 7, 2025
شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان
ڕاپۆرت

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

حوزه‌یران 6, 2025
دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن
ڕاپۆرت

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

حوزه‌یران 5, 2025
ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک
ڕاپۆرت

ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک

حوزه‌یران 4, 2025
سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو
ڕاپۆرت

سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو

حوزه‌یران 3, 2025
داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا
ڕاپۆرت

داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا

حوزه‌یران 3, 2025
Next Post
گەنجێکی فەڵەستینی لە باشوری ڕۆژهەڵاتی قودس شەهید کرا

گەنجێکی فەڵەستینی لە باشوری ڕۆژهەڵاتی قودس شەهید کرا

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020