بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە ڕێوڕەسمی واژۆکردنی بەڵگەی لکاندنی ئەو ناوچانە بە وڵاتەکەی، وتی کە خەڵک هەڵبژاردەی خۆیان کردووە، دونتسک، لۆهانسک، خێرسون و زاپرۆجیا چارەنووسێکی هاوبەشیان لە گەڵ ڕووسیا هەیە و بۆ هەمیشە خەڵکەکەیان دەبنە هاووڵاتی ڕووسیا.
ناوبراو وتی کە بۆ پاراستنی وڵاتمان لە هەر چەک و کەرەستەیەکی بەردەستمان کەڵک وەردەگرین.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا داوای لە ڕژێمی کیێڤ کرد کە دەستبەجێ ئاگربەست ڕابگەێنێت و بۆ مێزی دانوستان بگەڕێتەوە.
پوتین وتی: وڵاتانی ڕۆژئاوا دەیانەوێت ڕووسیا ژێردەستەی ئەوان بێت و وەک کۆیلە سەیری ئێمە دەکەن،
سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی کە درووشمی پەرەپێدانی ناتۆ بەرەو ڕۆژهەڵات بووەتە فریوێکی گەورە و ڕۆژئاوا هیچ مافێکی ئەوەی نییە باس لە دیمۆکراسی بکات./.