بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا جەختیکردەوە کە دەزگای ئەمنی ئەم وڵاتە سەرقاڵی دانوستانەکانە لە گەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدار لە سوریا و ئەنجامی دانوستانەکانیش داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سوریا دیاری دەکات.
ئەردۆغان سەرەڕای ئەمەش ئەگەری هێرشی سەربازیی بۆ سوریا خستەڕوو و داوای لە ئەمریکا و ڕووسیا کرد کە پابەندی لێک تێگەیشتنی سێقۆڵی سەبارەت بە دوورخستنەوەی هێزەکانی کوردییەکان لە 30 کیلۆمەتری سنورەکانی تورکیا بن.
ئەردۆغان وتی کە میلیشیاکان بەردەوام لە نزیک سنورەکانی تورکیا بوونیان هەیە و لە قامیشلۆ مەشق و ڕاهێنانی سەربازی دەبینن و ئەمەش بە پێچەوانەی لێک تێگەیشتنەکانی پێشووە.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی کە بەرەنگاربوونەوەی میلیشیاکانی کوردی سوریا نەک تەنیا بۆ ئێمە بەڵکوو بۆ ناوچەکە لە ڕووی ئەمنییەوە سوودی دەبێت./.